ئاب 14, 2022 08:54 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی عێراق: بە ئاشتی بێت و یان بەشەڕ تورکیا دەبێ خاکی عێراق بەجێ بێڵێ

«عەلی تورکی» پەرلەمانتاری سەربە شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند: بە ئاشتی بێت و یان بەشەڕ تورکیا دەبێ خاکی عێراق بەجێ بێڵێ، بێجگە لەمە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «عەلی تورکی» پەرلەمانتاری سەربە شێعەکانی عێراق جەحتی لەوە کردووەتەوە کە، هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە وێرانکەرە هاوبەشەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەدا دەگەڕیتەوە.

 ئەو پەرلەمانتارەی شیعەکانی عێراق باسی ئەوەشی کردووە کە، ئەوەی تورکیا دەیکات ئاماژەیە بۆ ئەوەی داگیرکاریی تورکیا هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لەوەی بە ئاشتی بێت یان بە شەڕ عێراق بەجێ بهێڵێت.

ناوبراو وتووشیەتی: بێدەنگیی ئەمریکا تورکیای ھان داوە بۆ بەردەوام کردنی داگیرکاری و تاوانەکانی، کە دیارە ئەمەش هەموو بەها مرۆڤییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانی بەزاندووە، چونکە هاوڵاتیان لە شار و گوندەکانیان دەکرێنە ئامانج.

ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشی کردووەتەوە کە، تورکیا شکستەکانی بە هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ سەر عێراق لەڕێگەی فڕۆکە و کوشتنی خەڵکی سڤیل و ئاوارەکردنی هەزاران هاوڵاتی لە گوندەکانیان دەشارێتەوە.

سەرپەیڤ