ئاب 19, 2022 14:00 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی جەماوەری عێراق بۆ پشتگیری لە حەشدی شەعبی

جەماوەری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بۆ پشتگیری لە حەشدی شەعبی لە یەغدای پێتەختی عێراق ڕێپێوانیان ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتیس ھەواڵدەریی فارس، جەماوەری عێراق لە ڕێپێوانەکەدا کە بە ناوی «ئەنساروڵڵای حسەین(ع)» بەرپا کرا، ستایشی خۆبەختکاریی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئاسایشتییەکانی دیکەی عێراقیان کرد.

جەماوەری عێراق لە ڕێپێوانەکەیاندا وێنەی کۆمەڵێک لە شەھیدانی حەشدی شەعبییان پێ بوو کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنە جۆربەجۆرەکانی ڕزگار کردنی ئەەم وڵاتە شەھید بووبوون.

وێنەی شەھیدان «حاج قاسم سولەیمانی» سەرکردەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» یاریدەری پێشووی ڕێکخراوەی جەماوەریی حەشدی شەعبییش ڕازێنەرەوەی ئەم ڕێپێوانە بوو.

حەشدی شەعبی لە ساڵی ٢٠١٤ دوابەدوای ئەوەی کە تاقمی تیرۆریستیی داعش دەستی گرت بە سەر ھێندێک لە ناوچەو شارەکانی عێراق دا بە فەتوای «ئایەتوڵڵا سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق دامەزراو لە ساڵی ٢٠١٦ش دا بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە خرایە ژێر فەرمانی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.

سەرپەیڤ