خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا
خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر لە درێژەی ناڕەزامەندییەکانیان لە بەر دەم بینای دەستەڵاتی دادوەریی عێراق لە بەغدا خڕ بوونەتەوە.
لایەنگرانی رەوتی سەدری عێراق حەوتەی رابردوو چەند جارێک وێڕای بەزاندنی سنوورەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا چوونە نێو پەرلەمانەوە و لە ئێستاش دا ھەمیسان مانەوەیان لە ناوچەی سەوز بەردەوام دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی راپۆرتی تۆڕی ئەلمەیادین و پشتڕاست کردنەوەی میدیاکانی عێراقیش ، ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندەرانی لایەنگری رەوتی سەدر چوونەتە بەردەم بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا بۆ ئەوەی مانی تیادا بگرن.
خۆپیشاندەران ھادەنگ لەگەڵ "موقتەدی سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدری عێراق، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر سیستمی دادوەریی عێراق ڕایگەیاندبوو کە دەستووری وڵات دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بەم دامەزراوەیە نەداوە.