ئاب 24, 2022 22:52 Asia/Tehran
  • سەیید عەممار حەکیم: هێرشکردنە سەر دەزگای دادوەری عێراق توشی ئاژاوە دەکات

سەرۆکی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە وتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر دەزگای دادوەریی عێراق توشی ئاژاوە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە میانەی دیدار لەگەڵ «فۆاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشهاتە سیاسییەکان و ڕۆڵی هێزە سیاسییەکان لە مەڕکۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ئێستا و پشتیوانی لە لۆژیکی حکومەت و یاسای لێک دایەوە.

ناوبراو لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە نوسینگەی سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، جەختی لە گرتنەبەری شێوازی یاسایی و دیموکراسی کردەوە بۆ دەربڕینی بیروڕاو وتیشی: دەزگای دادوەری یەکێکە لە کۆڵەکەکانی میکانیزمی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وڵات و هەرچەشنە پەلاماردانێکی ڕەوشتی عێراق تێک دەدات وئاژاوە دەنێتەوە کە دیارە کەس بە سەلامەت لێی ئدەرناچێت.

حەکیم وتووشیەتی: دەبێت بەرنگاری هێندێک ھەڵس و کەوتی تاکەکەسی ببینەوە کەدیارە زیان بە چێ و شوێن و پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی عێراق دەگەیەنێت.

بەرپرسی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی لە گرنگی بەشداریکردنی عێراق لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە جەزائیر و ھەڵوێستە نەگۆڕەکانی لە بوارەکانی عەرەبی و ئیسلامی کردەوەو لە گروپە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەشی ویست لە ڕێگای یاسایی و دەستووری و دیپلۆماسییەوە ڕای خۆیان دەرببڕن.

سەرپەیڤ