کوژرانی سێ سەرکردەی داعش لە دیالەی عێراق
سهرچاوه عێراقییهکان کوژرانی 3 له دیارترین تیرۆریستانی داعشیان له پارێزگای دیاله له دوای هێرشه ئاسمانییهکانی عێراق له مانگی ئابی ڕابردوودا ڕاگهیاندووه.
بەپێی راپۆرتی ئەلمەعلومە،«محەممەد ئەلعیزاوی» لە فەرماندەرانی حەشدی عەشایەری لە عێراق رایگەیاندووە: هەوڵی هەواڵگری بۆ چاودێری کردنی جموجۆڵی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لە سنوورەکانی دیالە بووەتە هۆی کوژرانی 3 سەرکردەی داعش لە هێرشێکی ئاسمانی لە حەمرین و ئەلموتبجە و ئەلوەقف لە مانگی ئابدا.
ئهلعیزاوی ئاماژهی بهوهشکرد که دیارترین تیرۆریستی کوژراو «ئهبو ئیبراهیم» بووه که وهک ڕێکخەری سهربازی شانهکانی داعش له حهمرین کاری کردووه.
ئەم فەرماندەیەی حەشدی عەشایەری ڕایگەیاند کە مانگی نیسان خوێناویترین مانگ بوو بۆ داعش، کە تیایدا ٦ لە دیارترین سەرکردەکانی لە هێرشە ئاسمانییە سەرکەوتووەکاندا لەدەست داوە.
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، گرووپی تیرۆریستی داعش لە ٧ بەش لە سنوورەکانی دیالە لەوان حەمرین، ئەلوەقف و باکووری موقدادیە بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.