ئەلمەشهەدانی: عێراق ڕووبەڕووی ئه گه ری قەیرانێکی ئەمنیی بووەتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداریشیدا کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی ئه گه ری قەیرانێکی ئەمنیی بووەتەوە و هەر ڕووخانێکی ئەمنی لە بەغدا دەستبەجێ دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە.
مەحمود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی نوێنەرانی عێراق لە وتووێژێکدا هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئەمنیی ئەگەری بووەتەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی گشتی لە عێراق لە مانگی داهاتوودا هەیە و ڕەنگە بەهۆی نائارامی و ناڕەزایەتییەکانەوە وڵات بەرەو بژاردەی "حکومەتی نائاسایی " پاڵ پێوە بنرێت. ئەلمەشهەدانی ئاماژەی بەوەشکرد، کشانەوەی موقتەدا سەدر لە سیاسەت زەنگێکی مەترسی ڕاستەقینەیە و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە جددی بیر لە وازهێنان لە سیاسەت دەکاتەوە. سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش هەروەها سەبارەت بە هەراوهوریا لەمەڕ یاسای حەشدی شەعبییش ڕایگه یاند که گوشار و هه ڕه شه کانی ئەمریکا ڕێگر بوون له هێنانە ئارای پێشنیازی ئه م یاسایه له پەرلەمان و ئه مریکا به ڕوونی بۆ هه موو ڕێبەرانی سیاسیی دژایه تی خۆی لە گەڵ داڕشتنەوەی حەشدی شەعبی ڕاگه یاندووه و پێی باشه ئه و هێزانه تێکەڵ بن لە نێو سوپادا.