کرانە ئامانجی کاروانێکی ترۆمبیلەکانی باڵوێزخانەی ئۆسترالیا لە بەغدا
کاروانێکی ترۆمبیلەکانی باڵوێزخانەی ئوسترالیا بوو بە ئامانجی تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەرق نیوز، ڕۆژی هەینی، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق هەواڵی تەقینەوەی بۆمبێکی تەنیشت ڕێگای لە بەردەم کاروانێکی ترۆمبیلەکانی باڵوێزخانەی ئوسترالیا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پێیتەختی عێراق ڕاگەیاند.
ئهم سهرچاوه ئهمنییهی عێراق وتووشیەتی: به هۆی تهقینهوهی ئهم بۆمبهی تەنیشت جادهیە زیان به یهکێک له ترۆمبیلەکان گهیشتووه.
بە وتەی ئەم سەرچاوە ئەمنیەی عێراق، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی بڕی ئەو زیانانە بڵاونەکراوەتەوە کە لەم کاروانەی ترۆمبیلەکانی باڵوێزخانەی ئوسترالیا کەوتووەو هیچ ڕاپۆرتێکیش لەبارەی ژمارەی قوربانیانی مرۆڤیی ڕووداوەکە بڵاو نەبووەتەوە.
زۆرێک له خهڵک و لایەنەکانی عێراق خوازیاری کشانهوهی هێزهکانی بیانی له عێراقن و پهرلهمانی ئهم وڵاتهش پلانێکی بۆ کشانهوهی ئهو هێزانه پهسهند کردووه.