بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆک لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاب 26, 2022 19:13 Asia/Tehran
کەناڵی ھەواڵیی سابرین نیوز باسی بیسترانی دەنگی قیژۆکی مەترسیی کرد لە باڵوێزخانەی ئەمریسکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
سابرین نیوز ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە، دەنگی ق یژۆکی مەترسیی لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەنێو باڵیۆزخانەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا لێدراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی مەترسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری هێرشێک یان مەشقێکی سەربازیی سیستمەکانی ناو بنکەی سەربازیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
بەشێک لە خەڵکی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە کردووە کە ژمارەیەکی زۆر پەنجەرەی ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان شکاوە لە ئەنجامی کەوتنی پڵاشە بەهۆی چالاکیی سیستەمەکانی ئەمریکییەکانەوە.
سەرپەیڤ