حیزبوڵڵای عێراق: ئێمە توانای دەرکردنی سەربازانی تورکیامان هەیە
بەپرسی ئاسایشیی کەتایبی حزبوڵڵای عێراق، بە ئاماژەدان بە بوونی سەربازانی تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئێمە توانای دەرکردنی سەربازانی تورکیامان هەیە.
لە سێ ساڵی رابردوودا تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکوری عێراق چڕکردۆتەوە و ئەو ئۆپەراسیۆنانەش لە رێگەی ئاسمانی و زەمینییەوە بەردەوام بوونە.
مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنانە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا)یە، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا و گرووپ و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لە قۆناغە جیاوازەکاندا ناڕەزایی خۆیان لەم کارانەی تورکیا دەربڕیوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەبو عەلی عەسکەری، بەپرسی ئاسایشیی کەتایبی حزبوڵڵای عێراق، جەختی لەسەر دەرکردنی سەربازانی تورکیا لە عێراق کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر دوژمنان عێراق بۆردومان بکەن، ئەوا دەگیرێن.
ئهلعهسکهری رایگهیاند، دهبێت دهرکردنی هێزهکانی تورکیا سهرهتا له بنکهکان بێت و دواتر ناوچه سنوورییهکان پاک بکرێنهوه.
بەپرسی ئاسایشیی کەتایبی حزبوڵڵای عێراق جهختی لهوه کردهوه که بهرخۆدان و دۆستهکانی توانای ئهنجامدانی ئهم کارهیان ههیه.
بە گوتەی فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ساڵی 2018ەوە تورکیا زیاتر لە 22 هەزار و 700 جار سەروەری عێراقی پێشێل کردووە.