ئاب 29, 2022 18:36 Asia/Tehran
  • کازمی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڵپەسارد

بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" بەهۆی هەڵکووتانە سەر بینای ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە، مستەفا کازمی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تائەوکاتەی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت". 

هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە موقتەدا سەدر دەکات، کە فەرمان بە خۆپیشاندەران بکات ناوچەی سەوز چۆڵبکەن، چونکە دۆخەکە بەرەو مەترسی جددی ڕۆیشتووە.

بە پێی ھەواڵەکان کاتژمێر ٤:٤٥ ی پاشنیوڕۆ هێزە ئەمنییەکانی لەناوچەی سەوز لە نزیک بینای ئەنجومەنی وەزیران بە چەکی جۆراو جۆر کەوتنە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

سەرپەیڤ