باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق: هاووڵاتیانی ئێرانی سەفەری بەغدا، کازمەین و سامڕا نەکەن
ئاب 29, 2022 21:15 Asia/Tehran
باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند کە هاووڵاتیانی ئێرانی لە سەفەری بەغدا، کازمەین و سامڕا خۆببوێرن .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا داوای لە هاووڵاتیانی ئێرانی کرد ئەگەر سەفەری عێراق دەکەن لە ئێستادا نەچنە کازمەین، سامرا و بەغدا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ؛ ئەوهاووڵاتیانەی چوونەتە کەربەلا و نەجەف سەردانی شارەکانی کازمەین، سامرا و بەغدا نەکەن چونکە لەو شارانە قەدەغەی هاتوچوو راگێندراوە .
بە دوای راگەیاندنی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری عێراق لە بارەی کشانەوەی لە چالاکیی سیاسیی ، لاگرەکانی ھەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆک کۆمارڕیی لە بەغدا و ھێزە ئەمنیەکانی عێراقیش باری نائاسایی و قەدەغەی ھاتوچوواین راگەیاند .