یۆنامی داوای هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی عێراق دەکات
یۆنامی داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات کار لەسەر هێورکردنەوەی بارگرژییەکان بکەن.
نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە سەرجەم خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ ناوچەی سەوزی بەغداد جێبهێڵن، سەرجەم بینا حکومییەکان چۆڵبکەن و ڕێگەبدەن حکومەت بەردەوام بێت لە بەرپرسیارێتیەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە خزمەت عێراقییەکاندا.
دەشڵێت، “پێشهاتەکانی ئەمڕۆ پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدارە. دهبێت دهزگاکانی دهوڵهت له خزمهتی گهلی عێراقدا بن، له ههموو بارودۆخێک و له ههموو کاتێکدا”.
یونامی داواش لە هەمووان دەکات بە ئاشتی بمێننەوە و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هاوکاری بکەن، خۆیان لەو کردەوانە بەدووربگرن کە دەبنە هۆی زنجیرەیەک ڕووداوی کۆنتڕۆڵنەکراو.
داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەنا بۆ دیالۆگ ببەن وەک تاکە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. دووپاتیشیدەکاتەوە، “ناکرێت عێراقییەکان بە بارمتە بگیرێن بۆ دۆخێکی پێشبینینەکراو و ناجێگیر”.