ئاب 30, 2022 18:44 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: داوای لێبوردن لە خەڵکی عێراق دەکەم

ڕێبەری ڕەوتی سەدر وێڕای داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق لەبەر بشێوی و کوشت و بڕەکان، داوای لە لایەنگرانی کرد لەماوەی کاژێرێکدا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکشێنەوە.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق وتی: لەبەرامبەر خەڵکدا سەرم شۆڕەو داوای لێبوردنیان لێ دەکەم، ڕاپەڕێنێک کە کوشت و بڕی لێبکەوێتەوە، شۆڕشێکی خراپە.

سەدر وتی: لەمەودوا ناڵێم ئەوەی وا ڕووی دا شۆڕشە، چونکە شۆڕش نییە، و بکوژ و کوژراو لەنێو ئاوردان و ڕژانی خوێنی عێراقی حەرامە.

موقتەدا سەدر پێی داگرت؛ سوپاسی هێزی ئاسایش و حەشدی شەعبیی دەکەم کە هەڵوێستی بێلایەنیان گرتەبەر.

موقتەدا سەدر وتی: سەدرییەکان بەتەواوەتی لەبەردەم پەرلەمان بکشێنەوەو کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن.

پاش کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی موقتەدا سەدر وپێداگریی لەسەر چوونەدەری لاگرانی لە ناوچەی کەسکی بەغدا، لایەنگرانی سەدر کشانەوەیان لەبەردەم پەرلەمانی عێراق دەسپێکرد.

سەرپەیڤ