ھادی عامری:دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر شایەنی پێ‌زانین و ستایشکردنە
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح رایگه‌یاند: دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی چەکداری دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە کە شایەنی پێ‌زانین و ستایشکردنە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «هادی عامری»، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شەممە له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی چەکداری دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە کە شایەنی پێ‌زانین و ستایشکردنە، لە ساتێکی گرینگدا هات کە دوژمنان گرەویان لەسەر فراوانکردنی دۆخی شەڕی نێوان براکان ده‌کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، پشتگیری لەوە دەکەین کە لەم دەستپێشخەرییەدا هاتووە، داواش لە هەمولایەک دەکەین بە هەنگاوی هاوشێوە نمونەی موقتەدا سەدر پەیڕەو بکەن بۆ رێگریکردن لە خوێنڕشتن و کۆتاییهێنان بە فیتنە.
هادی عامری له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت، بانگەوازی هاوکاریی هەمو هێزە نیشتمانییەکان دەکەین بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانەکە بگەڕێنینەوە و بەرەو پێشەوە بچین بۆ دەرچون لەو ئابلۆقە سیاسییەی، کە گەل جەکەی دەدا.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له حه‌نانه رایگه‌یاند، "سه‌ره‌تا زۆر خه‌مبارم به‌و دۆخه‌ی که له عێراقدا سه‌ری هه‌ڵداوه و زۆر ماندوم، بۆیه نامه‌وێت درێژه‌ی پێ بده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنێکی زۆر ده‌که‌م، کێ ئاشوبه‌که‌ی دوێنێی ده‌ستپێکرد، ده‌ڵێم به ملکه‌چی ده‌ڕۆم و داوای لێبوردن له گه‌لی عێراق ده‌که‌م که تاکه زیاندمهنده له‌م دۆخه.