ئاب 31, 2022 16:57 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: ئەوانەی وا چەکیان ھەڵگرتبوو لە خودا داوای لێبوردن بکەن

سەرکردەی رەوتی سەدر وێڕای داوای لێبوردن کردن خودا بۆ ئەو کەسانەی چەکیان هەڵگرتبوو، ڕایسپاردن داوای لێبوردن لە خودا بکەن و جارێکی دیکە ئەم کارە دووبارە نەکەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق «واع»، موقتەدا سەدر، ڕابەری رەوتی سەدر، وێڕای داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ ئەو کەسانەی چەکیان هەڵگرتووە، رایگەیاند: ئەگەر لە داهاتوودا زیندوو بم و یان لە ژیاندا بم، کردەوەیەکی لەو شێوەیە دووبارە نەکەنەوەو لەبەر چەک هەڵگرتنیشتان لە خودا داوای لێخۆشبوون بکەن.

موقتەدا سەدر وتیشی: لە خودا داوای پشوودرێژی بۆ کەس و کاری قوربانییەکان دەکەم و ئاواتی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم، داواش لە بەرپرسانی فەرمیش دەکەم بە بێ کەم کوڕی مافەکانیان بۆ دابین بکەن.

جێگای ئاماژەیە سەرۆکی رەوتی سەدر لە پرێس کۆنفرانسێکدا وێڕای داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بۆ پێشهاتە خوێناوییەکان لە لایەنگرانی ئەم بزوتنەوەیەی ویست لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکشێنەوە. ئەم هەڵوێستە لەگەڵ کاردانەوە و پێشوازیی بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان و دامەزراوە نێوخۆیی و دەرەکییەکان ڕووبەڕوو بووەوە.

سەرپەیڤ