ئاب 31, 2022 23:24 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە جەماوەری عێراق بۆ پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی ئێرانی لە سنووری

میدیاکانی عێراق وێڕای بڵاوکردنەوەی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی ڕایانگەیاندووە: کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە دەروازەی سنووریی "ئەلشیب" کۆبوونەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ئەلمەعلومە"، ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیەک لە خەڵکی عێراق لە دەروازەی سنووریی "ئەلشیب" کۆبوونەوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی.

رۆژی دووشەممە 7ی ئەیلول، دوای نائارامییەکانی عێراق، سنوورەکانی ئەو وڵاتە داخران. بەڵام دوێنی ٨ خەرمانان، دوای چەسپێندرانی ئاشتی، جارێکی دیکە سنووری ئاسمانی و وشکانیی ئەو وڵاتە بۆ زیارەتکارانی ئێرانیی ئەربەعینی حسەینی کرایەوە.

«ئەحمەد وەحیدی»، وەزیری نێوخۆ سەبارەت بە دوایین دۆخی بەشداریی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسەینی وتی: سوپاس بۆ خوا، لەگەڵ هێوربوونەوەی دۆخی نێوخۆی عێراق و ڕاگەیاندرانی ئامادەیی بۆ پێشوازیکردن و وەرگرتنی زیارەتکارانی ئازیزمان و ئەو دڵنیاییەی کە پێمان درا، سنوورەکان کرانەوە، بۆ ئەوەی زیارەتکارانی ئازیز بتوانن سەردانی پیرۆزگەکان بکەن.

وەزیری نێوخۆ هەروەها ڕایگەیاند کە دەبا دڵنیا بووینایە لەوەی کە ئاسایشت لەم وڵاتەدا زاڵ دەبێت و ڕاشیگەیاند: هەماهەنگیمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و باڵوێززخانە و بریکارەکانمان لەم وڵاتەدا کردو ئەوانیش دۆخەکەیان تاوتوێ کردو لە ئەنجام دا جارێکی دیکە هەلومەرجی سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بووژێندرایەوە.

سەرپەیڤ