ئه‌یلوول 01, 2022 03:18 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە پەرلەمانی عێراق

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئاراستەی ڕێزنان لە کوژراوانی بشێوییەکانی ئەم دواییەی بەغدا، لە پەرلەماندا سێ ڕۆژ ماتەمینیی ڕاگەیاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی سپۆتنیک، «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەسەر داوای نوێنەران و بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی دوو رۆژی رابردووی ئاژاوەگێڕییەکانی بەغدا، سێ ڕۆژ ماتەمینی لە پەرلەمان ڕادەگەیەنێت.

«حەلبوسی» هەروەها داوای لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە ماتەمینیی گشتی لە عێراقیش دا ڕابگەیەنێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە درا کە لایەنگرانی «سەید موقتەدا سەدر» هەڵیانکوتایە سەر کۆشکەکانی سەرۆکایەتی و سەرۆک وەزیران لە ناوچەی سەوزی بەغداو لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم وڵاتە نائارامی و بشێویی بە خۆیەوە بینی.

سەرپەیڤ