ئه‌یلوول 01, 2022 13:33 Asia/Tehran
  • حاکم داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی به‌هێزی کرد له‌ عێراق دا

ڕابەری حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەرانەی کرد لەم وڵاتەدا.

بەپێی راپۆرتی شەفەق نیوز، شەوی پێنج شەممە «سەیید عەمەر حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا وڵاتەکەمان رووداوی تفت و تاڵی بە خۆیەوە بینی کە لە ئەنجامی دا بووە ھۆی ڕژانی خوێنی ئازیزانمان.

حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد: بە تێڕوانینێکی ڕاست و دروست بۆ ئەوەی وا ڕووی داوە بۆ ئەوە ھان دەدرێین کە لە ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر هەنگاو بنێین، کە ئەمەش بۆ ئێمە پێویستە و تا ئێستاش پابەندبووین پێیەوە و پابەندیش دەبین بەم لێدوانە و دەبێ هەوڵەکانمان زیاتر بکەین.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە: ئێمە خوازیاری پێکھاتنی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەرانەین کە دیارە ئەمەش لە باوەڕی قووڵمانەوە سەرچاوە دەگرێت و تاکە گەرەنتییە کە ئەوەی ڕووی داوە یان ڕوودەدات و ئەو جم و جوڵ و چورتمانەی بەرۆکی گەلەکەمانی گرتووە کۆتایی پێ بێنێت.

حەکیم ھەر لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە، وڵاتی عێراق بە قەیرانێکدا تێدەپەڕێت کە دەبێت بە زمانی عەقڵ و لۆژیک و دیالۆگ کە تیای دا بەرژەوەندیی نیشتیمانی لە هەموو بەرژەوەندییە تەسکەکانی فراکسیۆنی و حیزبی ئەوبەرتربێت،بە سەری دا زاڵ بین .

سەرپەیڤ