ئه‌یلوول 01, 2022 21:40 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی: ستایشی ھەڵوێستی ئەو سەرکردانە دەکەم کە ئایین و خۆشەویستیی ئال و بەیت و نیشتیمان کۆی کردوونەتەوە

«نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بانگەوازێکی ئاراستەی سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراق کردووەو وێڕای بانگێشتنیان بۆ دوورکەوتنەوە لە زەبرلێدان و کاردانەوەی توند، ڕایگەیاندووە: ستایشی ھەڵوێستی ئەو سەرکردانە دەکەم کە ئایین و خۆشەویستیی ئال و بەیت و نیشتیمان کۆی کردوونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «نوری مالیکی» سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕۆژی پێنجشەممە بانگەوازێکی ئاراستەی سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراق کردووەو داوای لێ کردوون لە راگەیاندنی زبر و کاردانەوەی توند دووربکەونەوەو جارێکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەمیشە هەڵوێستم لەگەڵ هێمن بوونەوە و سەقامگیربووندا بووە، ستایشی ئەو بانگەوازو ھەڵوێستی ئەو سەرکردانەش دەکەم کە ئایین و خۆشەویستیی ئال و بەیت و نیشتیمان کۆی کردوونەتەوە.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی روون کردووەتەوە کە، ئەگەر بەناحەق خوێن بڕێژرێت، رق و کینەیەک بەجێ دەهێڵێت کە چارەسەرکردنی ئاستەم دەبێت و کاریگەرییەکەی درێژماوە، کەواتە هەمووان بفەرموون بۆ سەر مێزی گفتوگۆی عێراق کە ئامانجی هەموومانە.

«نوری مالیکی» هاوکات لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی ڕایگەیاندووە: داوا لە برایانم دەکەم دووربکەونەوە لە میدیا و راگەیاندنی زبر و هەڵوێستی توند، دەبێت بە خۆشەویستی و راستگۆییەوە روبەڕوی ساختەکاریەکان ببینەوە، ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە لێخۆشبوونی ئەوانەیە کە ستەمیان لێکردین.

سەرپەیڤ