ڕاگەییشتنی دادگەی فیدراڵی عێراق بە داخوازیی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وەدواخرا
ئهیلوول 01, 2022 22:05 Asia/Tehran
دادگای باڵای فیدراڵی کەباڵاترین دەزگای دادوەریی عێراقە ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بڕیارێک داخوازیی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دواخست.
سەرچاوەیەکی دادوەری بە شەفەق نیوزی راگەیاند: دادگای فیدراڵی دانیشتنی خۆی لەسەر داواکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دواخستووە بۆ کاتێکی دیکە، و چوارشەممەی داهاتووش بڕیارەکە دەردەچێت.
بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی لەسەر ئەم داوایە دەربکات، بەڵام ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە ئەم بڕیارەکە دەردەچێت.
پێشتر «سەیید موقتەدا سەدر» ڕابەری رەوتی سەدر داوای لە سیستەمی دادوەری کردبوو ھەنگاو بنێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ماوەی حەوتەیەکدا. بەڵام بەرلەوە دەزگای باڵای دادوەری وێڕای ڕەت کردنەوەی داخوازییەکەی سەدر جەختی لەوە کردبووەوە کە لەم بوارەدا خۆی تێ ناگەیەنێت.