ئه‌یلوول 04, 2022 13:19 Asia/Tehran
  • حەڵبووسی : لە سەر نەوت و گاز پێویستە ھەماھەنگیی لە نێوان ھەولێر و بەغدا دا ھەبێت

حەڵبووسی : لە سەر نەوت و گاز پێویستە ھەماھەنگیی لە نێوان ھەولێر و بەغدا دا ھەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای کۆبوونەوەی نیشتمانی کردووە کە چەند پرسێک لە خۆبگرن، لەوانە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لانیکەم تاکۆتایی ساڵی داهاتوو بکرێت، سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، هەڵبژاردنی حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت و جێی متمانەی گەل و هێزە سیاسییەکان بێت، دووبارە شیکردنەوەی ماددەی 76ـی دەستوور، بودجەی گشتی پەسەند بکرێت.

داواشیکردووە، یاسای فیدراڵی ئامادە بکرێت بەپێی ماددەی 92ـی دەستوور، گەڕانەوەی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ ڕیزەکانی خۆیان، هەورەها وەزارەتی ناوخۆ ئەرکی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی شارەکاندا بگرێتە ئەستۆ، لەگەڵ گەڕانەوەی تەواوی هێزەکانی دیکە بۆ بنکە سەربازییەکانیان بەمەبستی راهێنان و جێگربوون لەو ناوچانەی پێویستن، ڕێکخستن و هەماهەنگی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز بکرێت.

ئەم ڕاگەیەندراوەی حەلبووسی هاوکاتی دەستپێکردنەوەی کاری پەرلەمانی عێراقە دوای ماوەیەک پەکخرانی بەهۆی خۆپیشاندانی سەدرییەکانەوە.

سەرپەیڤ