بڵاوەپێکردنی سوپای عێراق لەسەر ڕێگای زیارەتکارانی ئەربەعین
بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەعین، سوپای عێراق لەسەر ڕێگاکانی زیارەتکاران جێگیرکراوە.
20 سەفەر 1444 هیجری (17ی ئەیلوولی 2022)، شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) سێهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان و هاوەڵە دڵسۆزەکانی لە بیابانی کەربەلادایە و لەم ڕۆژەدا زیارەتکاران دەچنە کەربەلا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ئەربەعینی حوسێن (ع).
لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینە ئیلاهییەکانی دیکە لە شاری نەجەف و شارەکانی دیکەی عێراقەوە بە پێ دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی بگەنە مەزارە پیرۆزەکەی لە کەربەلا .
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فاس، ئامانج لە بڵاوەپێکردنی بەرفراوانی سوپای عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیارەتکاران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تا عەربەعینی ئیمام حسێن (د.خ) ڕاگەیەندراوە.
ئێواره ی ڕۆژی شه ممه فیرقه ی 110ی حه شدی شه عبی عێراق ڕایگه یاند که پلانی ئه منی بۆ ڕێبازی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ پارێزگای کەربەلا گرتووەتە ئەستۆ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئێراق لەم دواییانەدا ڕێککەوتنێک و میکانیزمێکیان بۆ ڕێکخستنی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بە شێوەی ڕۆژانە و لە چەند بەروارێکی نوێدا واژۆ کرد.