ئه‌یلوول 05, 2022 07:14 Asia/Tehran
  • سکاڵا لەسەر قەبووڵ کردنی دەست لە کار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر تۆمار دەکرێت

دادگای فیدراڵی عێراق کۆتایی ئەم مانگەی بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی تانەدان لە قبووڵ کردنی دەست لەکار کێشانەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدری دیاری کرد.

 دوێنێ یەکشەممە، لە راگەیەنراوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاندووە، سکاڵایەک لە بارەی تانەدان لە قەبووڵ کردنی دەست لە کار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق تۆمار کراوە.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئاماژەى بەوەش کردوە، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە چاو بە تانەلێدان لە قبووڵ کردنی دەست لە کار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدری دەخشێنێتەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی دوای وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی دەست لە کار کێشانەوەی 73 ئه‌ندامی ‌فراکسیۆنی ره‌وتی سەدر لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە 28ی ئەیلوول بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیه‌که‌ کۆ ده‌بێته‌وه‌ و بڕیاری کۆتایی ده‌دات.

سەرپەیڤ