ئه‌یلوول 07, 2022 07:13 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: دەبێ دەرفەتی ئاژاوەگێڕی بە ناحەزانی ئەربەعین نەدرێت

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆمەڵێک بە نیازی ئاژاوە نانەوەن، وتیشی: دەبێ دەرفەت بە دوژمنانی نەریتی ئەربەعین، بەعسییە سەددامییەکان و یان ھەر کەسێکی چەپەڵی دیکە نەدرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «سەیید موقتەدا سەدر»، ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، بە ئاماژە بە گرینگیی نەریتی ئەربەعین، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوی: نابێت نەریت و شتە پیرۆزەکان پشتگوێ بخەین، ئاسایشی عێراق ئەمانەتێکە لەسەر شانی هەمووان.

پێشتریش ھەر «موقتەدا سەدر» وێڕای پێداگرتن لەسەر ڕەچاوکرانی چاودێریی تەندروستی و پاکوخاوێنی لە نەریتی ئەربەعیندا ، داوای لە بەرپرسانی فەرمیی کەربەلای پیرۆز کردبوو کە جڵەوی ئاسایشت بە دەستەوە بگرن و لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە بازگە و خاڵەکانی پشکنین کۆنترۆڵ بکەن.

ھێزەکانی سوپای عێراق بەمەبەستی دەستەبەرکرانی سەلامەتی و تەندروستیی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمامی حسەین(ع)، لەسەر ڕێگای زیارەتکاران مۆڵ دراون.

هەروەها لەشکری ١١٠ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیش پلانی مسۆگەرکردنی ئاسایشتی ڕێگای زیارەتکارانی ئێران بەرەو پارێزگای کەربەلا گرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ