ئه‌یلوول 07, 2022 20:35 Asia/Tehran
  • داخوازییەکەی موقتەدا سەدر بۆ ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان ڕەت کرایەوە

سەرچاوه عێراقییەکان رایانگەیاند که داواکاریی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاته له لایەن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقەوه رەتکرایەوه .

بە وتەی ئەلمەعلومە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەگەڵ داخوازییەکەی موقتەدا سەدر، ڕابەری رەوتی سەدری لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دژایەتیی کرد.

دەقی بەیاننامەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە بەم چەشنەیە:

١. ئەندامانی پەرلەمان دوای هەڵبژاردنیان نوێنەرایەتی خۆیان و فراکسیۆنە سیاسییەکانیان ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن، بۆیە پێویستە بە زەحمەت کاربکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی بۆی هەڵبژێردراون، ئەمەش لە بەرژەوەندی خەڵکە. هه‌روه‌ها نابێ هۆکارێک بن بۆ ئه‌وه‌ی پرسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانییەکان ئاسته‌نگ بکه‌ن و ببنە هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی گه‌لی عێراق.

٢. سەقامگیریی پرۆسەی سیاسی لە عێراق پێویستمەندی پابەندبوون بە بڕگەکانی دەستوور و نەپەڕاندنی هێڵە سوورەکانە، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت مادەکانی دەستوور پێشێل کات ، چونکە ئەمە بە پێچەوانەی دەستوور دادەنرێت و تێکدانی تۆکمەوتەواوی پرۆسەی سیاسی دێتە ئەژمار.هەروەها مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیانیش.

٣. تاکە هۆکارێک کە دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق ئەوەیە کە پەرلەمان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات وەک لە دەستووردا هاتووە و دەبێت ئەم پرسە لەسەر بنەمای هۆکار و بەڵگەنامەی دروست بێت.

٤.دەستووری کۆماری عێراق لە ساڵی 2005دا میکانیزمی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی (64/1) داڕشت.

٥. دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی بە پێی مادەی (٩٣)ی دەستوور و مادەی (٤)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی دیاری دەکرێت، کە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە.

٦. دەستووری کۆماری عێراق لە ساڵی 2005دا لە ئامادە کردنی یاساوڕێسای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش خەمساردی نەنواندووەو بەم پێیە ھیچ بیانوویەک بۆ جوڵانەوەی بە پێچەوانەی دەستوور نەماوەتەوە.

سەرپەیڤ