دەستپێشخەریی «حەیدەر عەبادی» بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی عێراق
سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلنەسری عێراق دەستپێشخەرییەکی تازەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە پێشنیار کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی شەفەق نیوز، «حەیدەر عەبادی» سەرۆکی هاوپەیمانی نەسری عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیی: پشتبەستوو بە مادەی ٦٤ی دەستووری عێراق، هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی سیاسی دا بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە لە ژێر چاودێریی حکومەت و ھەروەھا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بانگێشتن دەکەم.
عەبادی ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێکمەندی و سەقامگیری و ئاشتی و گەشەسەندن لەو ئەوبەرایەتییە سەرەکییە نیشتیمانیانەن و جێگیرکردنیان لە بەرژەوەندیی هەموواندایە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داواکەی رەوتی سەدری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رەتکردەوە. هاوکات لەگەڵ ئەم رووداوە، سەرچاوە عێراقییەکان باسی پەرەسەندنی رێوشوێنە ئەمنییەکانیان کرد لە بەغدای پایتەختی عێراق.