ئه‌یلوول 10, 2022 08:04 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: پلانی تیرۆریستی دژی زیارەتکارانی ئەربەعین پووچەڵکرایەوە

حەشدی شەعبیی پلانی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجگرتنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (ع) لە کەربەلای پووچەڵ کردەوە.

سەرەڕای شکستی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای عێراق، هەندێ لە ئەندامانی ئەم گرووپە تا ئێستاش بە نهێنی لەم وڵاتە چالاکن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبیی لە ناوچەی ئەلجەزیرە لە عێراق ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، کە تیپی ٤٦ی حەشدی شەعبی، دوای وەرگرتنی زانیاری پلانێکی تیرۆریستیی بە دژی زیارەتکارانی ئەربەعینی پوچەڵکردەوە .

بەپێی بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبیی ، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی بۆ بۆسەدانان بۆ تیرۆریستان لە  بیابانی ئەلڕەزا لە پارێزگای ئەنبار (ڕۆژئاوای عێراق) لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە داعشیەکان لە هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بوون بە دژی  زیارەتکاران.

  ساڵانە بە ملیۆنان زیارەتکار لە هەموو جیهانەوە بۆ بەشداریکردن لە رێوەڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) روودەکەنە کەرەلای پیرۆز .

سەرپەیڤ