تیاچوونی ١١تیرۆریستی داعشی لە عێراق دا
سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ١١ ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتەدا پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە ئەم ١١ تیرۆریستە لە بیابانی پارێزگای ئەنبار و ناوچەی حەمرین لە دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق کوژراون.
«یاسر حسەین»، جێگری ئۆپەراسیۆنی سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق، ڕۆژی (٢ی ئەیلول) هەروەها کوژرانی سەرکردەی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای نەینەوای ئەم وڵاتە ڕاگەیاندبوو.
سەرەڕای شکست ھێنانی داعش لە عێراق، بەرماوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە بەشگەلێکی بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیالە، نەینەوا، سەڵاحەدین، کەرکوک و ئەنبار جار جارە لە بنەمای ھێرشی خافڵگیرانە بەکار دێنن بۆ ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستیی گۆترە دژی هاوڵاتیانی سڤیل و لەشکریانی عێراقی.