ئه‌یلوول 11, 2022 08:25 Asia/Tehran
  • رێککەوتنە سەرەتاییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کەوتە دوای ئەربەعین

په‌یامدەری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ باسی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای یاسادانانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری کرد لە پاشدوای نەریتی ئه‌ربه‌عین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «غەریب عەسکەر»، پەیامدەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دوای نەریتی ئەربەعینی حسەینی ڕێککەوتووە.

باسی لەوەشکرد، دوای نەریتی ئەربەعین، پەرلەمان کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئەنجام دەدات.

«غەریب» لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە چەندین یاسا هەن کە پێویستە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەنگیان لەسەر دەدرێت.

جێگای ئاماژەیە دوابەدوای قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی سەدر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە، نوێنەرانی دیکە بە گوێرەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان جێگایان گرتنەوە کە زۆربەیان لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بوون. ئێستا، رەوتی سەدر دەیەوێت بە وەرگرتنی بڕیارێک لە دادگای فیدراڵی، بیانهێنێتەوە، بۆ ئەوەی بە ٧٣ کورسییەوە دەستی باڵای هەبێت لە پەرلەماندا.

سەرپەیڤ