باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق: پێویستە زیارەتکاران پێش کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین بگەڕێنەوە سنوورەکان
باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: زیارەتکارانی ئێرانیی ئەربەعینی حسەینی دەستبەجێ دوای زیارەت بگەڕێنەوە بۆ سنوورەکانی وڵات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وێڕای بەخێرھاتن و ئاواتی قەبوڵ بوونی زیارەتی زیارەتکارانی ئازیز و ئەویندارانی حەزرەتی ئەبا عەبدوڵڵای حسەین (ع) و هیوای لەش ساغی و سەفەرێکی سەلامەت بۆ هەموو هاونیشتمانیانی ئازیز و ستایشی میوانداریی دەست بڵاوانەی خەڵکی بەشەرەفی عێراق، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، داوای لە هەموو زیارەتکاران کردووە کە بە تەفەڕنجەوە گرنگی بە ڕاگەیاندن و ڕوونکردنەوە بەردەوامەکانی بنکەی ئەربەعین و وتەبێژی بەڕێزی ئەم بنکەیە بدەن سەبارەت بە گەشتەکەیان بۆ عێراق.
لەم بەیاننامەیەدا ئامۆژگاریی زیارەتکاران دەکرێت کە بەرنامەی گەڕانەوەیان خێراترو مانەوەیان لە کەربەلادا کورت بکەنەوە و ئەگەر بتوانن لە یەک ڕۆژ زیاتر نەمێننەوە.
باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕاشیگەیاندووە: بە لەبەرچاوگرتنی قەرەباڵغیی زیارەتکاران لە ڕۆژانی پێش ئەربەعینی حسەینی واتە ڕۆژانی (١٩ و ٢٠ سەفەر)، وا ھەڵدەگرێ کە زیارەتکاران ھەر لە ئێستاوە تەگبیری پێویست بکەن بۆ گەڕانەوەی خێرا و ئاسان بەرەو وڵاتی ئێران.