ئه‌یلوول 11, 2022 21:33 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق

سه‌رچاوه‌ میدیاییەکانی عێراق باسی هێرشێکی موشه‌کی نوێیان کردووە بۆ سه‌ر یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی تورکیا له‌ باکووری عێراق.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تلێگرامیی "سابرین"، جارێکی تر بنکەیەکی سەربازیی دیکەی تورکیا لە باکووری عێراق بووبە ئامانجی موشەکێکی دوورەبەرزەفتی "کۆنکۆرس".

٣١ی ئابی ڕابردوو بوو کە بۆ یەکەمجار وێنەی هێرشێک بە موشەکی «کۆنکۆرس» بۆ سەر بنکەی سەربازیی "بامەڕنی"ی تورکیا لە پارێزگای دهۆک کە دەکەوێتە باکووری عێراقەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە و ئەمڕۆش بۆ دووھەمین جار ئەوە ڕاگەیەندرا کە بنکەیەکی سەربازیی تورکیا ھەر بەم موشەکە ھێرشی کراوەتە سەر.

موشەکەکانی «کۆنکۆرس» کڵاوەی دژە زرێپۆشیان پێوەیە کە توانای تەقاندنەوەی بەهێزیان ھەیە بە مەودای چوار کیلۆمەتر ، کە بە خێرایی ٢٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا دەبڕێت.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسایەتیی هێرشەکەی ئەمڕۆی بۆ سەر بنکەی تورکیا لە باکووری عێراق بە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرپەیڤ