مالیکی: هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی ناکرێت
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی حکومەتی یاسای عێراق، شەوی یەکشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی، بەهۆی بڕیاری دەسەڵاتی دادوەرییەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت.
هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 (18ی تشرینی یەکەمی 1400) بەڕێوەچوو، بەڵام گروپ و لایەن و فراکسیۆنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نەیانتوانیوە حکومەتی نوێ پێکبهێنن، سەرەڕای ئەوەی 11 مانگ لە ڕووداوەکەوە تێپەڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نور مالیکی لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری عێراق بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی پەرلەمان بەو مانایەیە کە هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئەنجام نادرێت تا دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە دەسەڵاتی تەواو و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان". " ناوبراو لە درێژەدا نووسیویەتی: هەروەها گرووپە سیاسییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دەسەڵاتی دادوەری و دژایەتی خۆیان بۆ پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەربڕی.
سەرۆکی هاوپەیمانی حکومەتی یاسا و ئەندامی لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان نوسیویەتی: لەمەودوا هیچ هۆکارێک نییە بۆ قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە، کە لەڕووی یاسایی و دادوەری و سیاسییەوە دیاریکراوە.