کازمی گەییشتە کەربەلا
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی تاوتوێ کردنی رێکخستن و ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ ئەربەعینی حسێنی (ع) گەییشتە شاری کەربەلا.
بەپێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز؛ «مستەفا کازمی»، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ تاوتوێ کردنی رێکخستن و ئامادەکارییە ئەمنییەکان و خزمەتگوزاریی تایبەت بە ئەربەعینی حسێنی(ع) گەییشتە کەربەلا.
نوسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کازمی و شاندەکەی یاوەری لە فڕۆکەخانەی کەربەلا لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆیی و کاربەدەستانی ئاسایشتیی پارێزگاکە دیداری کرد.
دوێنێش «عوسمان غانمی» وەزیری ناوخۆی عێراق و «عەبدولئەمیر ئەلشەمەری» جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنی بۆ چاودێری کردنی ڕاپەڕێندرانی پلانی ئاسایشتیی ئەربەعین سەردانی کەربەلایان کردبوو.
لەم ڕۆژانەدا ڕێپێوانی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی(ع) لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە بەرەو کەربەلا و بەینوحەرەمەین خەریکی بەڕێوە چوونەو جگە لە زیارەتکارانی عێراقی، ھۆگرانی ئیمامی حسێن (ع) لە ئێران و وڵاتانی دیکەش بە جۆش و خرۆشەوە ئامادەی ڕێ و ڕەسمەکەن.