داواکارییەکی فەرمی لە «حەلبوسی» بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق
ئهندامێکی چوارچێوهی ههماههنگیی عێراق باسی ڕادەست کردنی داواکارییهکی فهرمی بە سهرۆکی پهرلهمانی کرد بۆ دهستپێکردنهوهی کۆبوونهوهکانی پهرلهمانی ئهم وڵاته.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سائیر مەخیف» نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە «محەممەد حەلبوسی»، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوایەکی فەرمیی پێ گەییشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی دەزگای یاسادانانی ئەو وڵاتە لە دوای ڕێوڕەسمی ئەربەعین.
مەخیف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم داواکارییە لە لایەن پتر لە ١٩٠ نوێنەر واژۆ کراوە.
ئەم نوێنەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق راشیگەیاندووە، بە پێشکەشکردنی ئەم داواکارییە، بەپێی یاسا ناوخۆییەکانی پەرلەمان، حەلبووسی ئەرکەمەند کراوە کە وادەیەکی ڕێک دیاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دوای ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین و ئیدی ھیچ پاسایەک بۆ بەردەوامیی ناکارا بوونی پەرلەمان جێگای قبوڵ نییە.
جێگای ئاماژەیە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی ڕەوتی سەدری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند، مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسەدا لە دەسەڵاتی ئەم دادگەیە نییە.
دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە، مقۆمقۆی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دوای ئەربەعینی حسێنی (ع) ھاتەئاراوەو لە چەند رۆژی رابردووش دا جدیتر بووەوە.