ئه‌یلوول 16, 2022 15:03 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی «عەممار حەکیم» لەسەر بەهێزکرانی حکومەتی عێراق و دامەزراوەکانی یاسادانان و دادوەریی ئەم وڵاتە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی لە بەهێزکردنی حکومەتی عێراق و دامەزراوەکانی یاسادانان و دادوەریی کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی: لە ڕۆژی جیهانیی دیموکراسیدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان دوای ڕزگاربوونی لەژێر نیرو کۆت و تەوقی ملھوڕایەتی و دیکتاتۆری لە ئێستادا هەنگاوی ناوە بەرەو دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراسی.

حەکیم وتیشی:ئا لەم ڕووەوە دەبێ بە ھێزمەند کردنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی یاسادانان ودادپەروەری و جێگۆڕکێی ئاشتیانەی دەستەڵات، ئەم میکانیزمە دیموکراتیکەی پاراست و چەسپاندنی و ھەمواری کردەوەو پەرەی پێ دا.

عێراق له‌ دوای بەرپاکرانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی رابردووەوە کە هێزه‌ سیاسییه‌کان نه‌یانتوانی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت رێکبکه‌ون، رووبه‌ڕووی قه‌یرانی سیاسی بووه‌ته‌وه‌.

 

سەرپەیڤ