ئه‌یلوول 18, 2022 16:09 Asia/Tehran
  • سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران بۆ ناوه‌ندی پزیشکیی ئێران له‌ شاری کازمەین

وەزیری تەندروستی و دەرمان و پەروەردەی پزیشکیی ئێران سەردانی ناوەندی پزیشکیی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد له شاری کازمەین و هەوڵی کارمەندانی ئەم ناوەندەی بەرز نرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ئێران پرێس؛ «بەهرام عەینوڵڵاهی» وەزیری تەندروستی و دەرمان و پەروەردەی پزیشکیی ئێران، سەردانی ناوەندی پزیشکیی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە شاری کازمەین و هەوڵی هێزەکانی ئەم ناوەندەی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی جیهادی و دڵسۆزانە بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین، بەرز نرخاند.

لەم سەردانەدا وەزیری تەندروستیی ئێران گفتوگۆی لەگەڵ ئەندامانی ئامادەبووی ئەم ناوەندە دەرمانییە کرد و سوپاس و دەستخۆشی لێکردن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشکیی باش بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین.

«بەهرام عەینوڵڵاهی» هەروەها چالاکیی زیاتر لە چوار هەزار کارمەندی تەندروستیی لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق دا بەرز نرخاند.

سەرپەیڤ