ئه‌یلوول 18, 2022 16:24 Asia/Tehran
  • هاوکاربی بەردەوام و ھەمیشەیی مانگی سووری ئێران و عێراق

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی مانگی سووری ئێران جەختی کرد کە هاوکاری و ھەڵس و کەوتی نێوان مانگی سووری ئێران و عێراق بەردەوام و هەمیشەیی دەبێت.

«یاسین مەعموری» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ «پیر حسێن کۆلیوەند» سەرۆکی مانگی سووری ئێران لە نەجەفی پیرۆز، وتی: بە سەرنجدانی ئامادەبوونی زیارەتکارانی دیکەی سەربە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە لە مەراسیمی عەربەعین، دامەزرانی بنکەی مانگی سووری ئەم وڵاتانەش لە عێراقدا، شتێکی پێویستە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «یاسین مەعموری» ئاماژەی بەوەش کرد کە مانگی سووری ئێران و عێراق بە هەموو هێزو توانای خۆیانەوە خزمەتی نەریتی ئەربەعینیان کردو وتیشی: مانگی سووری ئێران بە هەموو توانایەکەوە لە خزمەتکردنی ڕێپێوانی ئەربەعین دا، یارمەتیی مانگی سووری عێراقی داوە.

«مەعموری» بە ئاماژە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای EOC لەلایەن کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران و سەرکردایەتی کردنی چالاکییەکان وتیشی: ئەم میکانیزمە نوێ و پێشکەوتووە بە هاوکاریی مانگی سووری ئێران لە عێراقیش دا دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق ڕاشیگەیاند: لە ساڵی داهاتووەوە هەماهەنگی دەکەین بۆ دامەزرانی بنکەی مانگی سووری وڵاتانی نەیجیریا، کینیا، تورکیا، لوبنان، سوریا، پاکستان، هیندستان، ئەفغانستان و، کۆماری ئازەربایجانیش.

سەرپەیڤ