کوژرانی حەوت تیرۆریست لە باکووری عێراق
سهرچاوه ئهمنییهکانی عێراق ڕایانگهیاندووه که هێزهکانی حهشدی شهعبی له باشووری مووسڵ (باکووری عێراق) لهگهڵ تیرۆریستانی داعش تێکھەڵچوون و له ئاکامدا حهوت تیرۆریست کوژران.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، ئەم پێکدادانانە لە نێوان فیرقەی ٤٤ی حەشدی شەعبی و چەتەکانی داعش لە ناوچەی "دوورگەی ئەلحەجەر" ڕووی داوە کە دەکەوێتە باشووری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا.
هەر لەو پێوەندییەدا، «ئەحمەد تەمیمی» لە فەرماندەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستییەکانی داعش لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی ئەربەعیندا ناتوانن هیچ کردەوەیەک ئەنجام بدەن.
ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگای دیالە یەکێک بووە لە پارێزگا گرنگەکان لە پلانی ئەمنی بۆ ڕۆژانی زیارەتی عەربەین لە عێراقدا. چونکە زیاتر لە ٢٢٠ هەزار زیارەتکار بە دەروازەی ئەلمەنزەریە [خوسرەوی] لەم پارێزگایەدا تێپەڕیون.
ئەوەشی خستەڕوو کە زیاتر لە ١٥٠ هەزار زیارەتکاریش لە نێو دیالەوە چوونەتە کەربەلا، ڕوونیکردەوە: سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی لە دەڤەری دیالەوە توانیویەتی لە میانی مەراسیمی ئەربەعیندا پێنج گورزی گرنگ لە داعش بوەشێنێت.