ئه‌یلوول 19, 2022 10:02 Asia/Tehran
  • هێرشی فڕۆکە شەرکەرەکانی عێراق بۆ سەر حەشارگەی داعش لە سنووری سووریا

هێزی ئاسمانیی سوپای عێراق حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی «ئەلحەزەر» لە سنووری نێوان عێراق و سووریا لە لایەن هێزی ئاسمانیی عێراقەوە کرانە ئامانج.

وەک باسی دەکرێت لەم هێرشانەدا بۆ سەر شانە تیرۆریستییەکانی داعش لانیکەم ١٤ تیرۆریست کوژراون.

وێنە بڵاوکراوەکانی ئەم ھێرشانە وانیشان دەدات کە هەلیکۆپتەری سوپای عێراق ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعش بە ئاسمانی بیاوانی «ئەلحەزەر»ەوە ڕاو دەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێش ئەمە حەشدی شەعبی بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێک باسی پوچەڵ کردنەوەی پیلانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر زیارەتکاران و هێزە ئەمنییەکانی ئەربەعینی حوسێنیی کرد بوو لە باشووری شاری سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق دا.

جێگای ئاماژه‌یە کە هێشتا هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌ هه‌وڵدان بۆ بنبڕکردنی بەرماوه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی ئەم وڵاتەدا.

سەرپەیڤ