ئه‌یلوول 19, 2022 15:45 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر دواجار ڕەزامەندی دەربڕی بۆ دیدار لەگەڵ شاندە سێ قۆڵییەکە

ڕابەری رەوتی سەدری عێراق، دوای چەندین جار نەیارەتی، دواجار کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سێ قۆڵیی داگری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قبوڵ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیوم، لە بەیاننامەی هاوپەیمانەکانی سەدر پێشوازیی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراقی لێ کەوتەوەو لەپاشان ئەوە ڕاگەیەندرا کە شاندێک کە لە نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی و هادی عامری پێکهاتووە بۆ دیدارلەگەڵ موقتەدا سەدر ڕەزامەند کردنی بە مەبەستی بەشداری لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ،سەردانی نەجەف دەکات.

«وەفا محەمەد کەریم» لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، «موقتەدا سەدر» ڕابەری رەوتی سەدری عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کۆبوونەوە لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی بەرپرسی هەرێمی کوردستان.

«وەفا محەممەد کەریم» باسی لەوەش کردووە کە ھەتا ئێستا کاتی ڕێکی ئەم کۆبوونەوەیە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوەی کە سەدر ئامادەیە لەگەڵ ئەم شاندە سێ قۆڵییە کۆببێتەوە، هەنگاوێکی ئەرێنییە و پێشەکییەکە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و ماوەکەی.

ئەم بەرپرسەی پارتی وتووشیەتی: بە شیمانەی زۆرەوە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران دوای ڕێککەوتنی سەدرر لەگەڵ شاندەکە، بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ