فۆئاد حسەین: عێراق پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێران هەیە
وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تارانی به باش وەسف کرد.
«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە وەێڕای ڕایگەیاندنی ئەمەی کە عێراق پێوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە، وتیشی: عێراق پێشوازی لە دانوستانەکانی ناڤۆکی دەکات.
«فۆئاد حسەین»هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دانوستانه‌کانی نێوان تاران و ڕیازیش وتی: پێنجه‌مین خولی دانوستانه‌کانی نێوان ئێران و سعوودیه کۆتایی پێهاتووه و عێراق هه‌وڵ ده‌دات خولێکی نوێی ئه‌م دانوستانانه به‌ڕێوه‌بچێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشیگه‌یاند: لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی تاران و ڕیاز له ئاستێکی دیکه‌دا جگه له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه بچێت ، به‌رده‌وامه.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیاش رایگەیاند: تورکیا دراوسێیەکی گرنگی عێراقە و هەردوو وڵات بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە و پێویستە بگەنە لێکگەییشتن بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە، پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە تورکیا بە توندوتیژی و چەک چارەسەر ناکرێت، بەڵکو پێویستە لەگەڵ ئانکارا بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکیی چەکدارانەی ئەم پارتە وتووێژ بکرێت.
«فۆئاد حسەین»هەروەها باسی دۆخی ناوخۆی عێراقیشی کرد‌و وتی: دانوستانەکان لەگەڵ هەموو کۆتلە سیاسییەکان بەردەوامەو هەوڵ دەدرێت بە زووترین کات دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت.