پێشوازیی چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق لە بەشداری کردنی هەموو لایەنەکان بۆ دیالۆگی نیشتمانی
چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شێعەکانی عێراق لە بەشداریی تەواوی کۆتلە نیشتیمانییەکانی عێراق و بەتایبەت لایەنی سەدر لە دیالۆگی نیشتیمانی و پێکھێنانی دەوڵەت و بەڕێوەبردنی وڵات پێشوازیی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەرپاکرانی ھەڵبژاردن کاتێک مسۆگەر دەبێت کە حکومەت بە دەسەڵاتی تەواوەوە ئامادەکاریی بۆ بکات و دەوڵەتی ناوەندی بودجەی بۆ تەرخان بدات، یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق دا ھەموار بکرێت و لیژنەی باڵای سەربەخۆی عێراق پێک بهێندرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکان ھەروەھا داوا لە لایەنە کوردییەکان کردووە کە بە زووترین کات کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بناسێنن.
چوارچێوەی هەماهەنگی وێڕای پشتگیری لە خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە سەر بنەمای خواستێ نیشتیمانیی سەربەخۆ، دژی هەرچەشنە فشارو دەستێوەردانێکی بیانی دەوەستێت لە ئاراستەی پێکهاتنی حکومەتی داهاتووی عێراقدا.
ڕۆژی دووشەممە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیارە لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەماندا دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی بدرێت و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش بەهەمان شێوە هەڵبژێردرێت.