بەغدا: بە نیازین دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بگوازینەوە بۆ ئاستی سیاسی
وهزیری دهرهوهی عێراق رایگهیاند، بهغدا ههوڵ دهدات گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز له ئاستی ههواڵگری-ئاسایشتییهوه بۆ ئاستی سیاسی بگوازێتهوه.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی رووداو، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ لێکنزیککردنەوەی عەرەبستانی سەعودی و ئێران.
بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی نێوەندگیرییەکانی عێراق لە نێوان هەردوو وڵاتدا، وتیشی: تا ئێستا هەردوولا پێنج کۆبوونەوەیان لە بەغدا ئەنجام داوە کە لە ئاستی هەواڵگری و ئاسایشتی دا بووە، ئێستا جیاوازی بیروڕا لە بارەی ئاستی وتووێژەکاندایە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، له گەڵ لایەنی ئێرانی و سەعوودی کۆبوومەوەتەوەو لە هەوڵی گۆڕین و گواستنەوەی ئاستی ئاسایشتیی دانوستانەکان بۆ ئاستی سیاسیی نێوان وەزیرانی دەرەوەین؛ بەڵام ئەم باسە هێشتا بەردەوامە.