ئه‌یلوول 28, 2022 16:52 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی پەرلەمانتارانی عێراق لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی حەلبوسی

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یاندا دژی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی "محه‌مه‌د حه‌لبوسی" وەستان.

بەپێی زانیارییەکانی بەغدا ئەلیوم، ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی «شاخەوان عەبدوڵڵا»، جێگری دووھەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی ٢٣٥ نوێنەر بەڕێوەچوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراق دژی دەست لەکارکێشانەوەی «محەمەد حەلبوسی» بوون و هەروەها ١٣ نوێنەریش لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو ڕازی بوون.

ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی ڕازی نەبوون و بەم شێوەیە حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقدا مایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دوای نزیکەی دوو مانگ بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەمەڕ دەست لەکارکێشانەوەی «محەمەد حەلبوسی» و دیاریکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان.

سەرپەیڤ