ئه‌یلوول 28, 2022 22:34 Asia/Tehran
  • داخوازیی حەیدەر عەبادی لە ڕەوتی سەدر

سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری عێراق، وێڕای دژایەتی کردنی بەشداری لە هاوپەیمانیی نوێی "ئیدارەی دەوڵەت" داوای لە ڕەوتی سەدر کرد کە ڕەزامەند بێت لەسەر بەشداری کردنی لە دیالۆگی نیشتمانیی ئەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدا ئەلیەوم؛ «حەیدەر عەبادی» سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، من لەگەڵ بەڵگەنامەی هاوپەیمانیی «ئیدارەی دەوڵەت»دا نیم، بەڵام داوا لە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر دەکەم، کە بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجامی گفتوگۆکان رازی بێت بە بەشداریکردن. تێیدا.

«حەیدەر عەبادی» وتیشی: هیچ کێشەیەک لە گەییشتن بە رێککەوتن و زۆرینە نییە، بەڵام بەبێ دیالۆگ هیچ کام لەم دووانە سوودیان نابێت.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست هێناوە، بەڵام لە راوێژی لەگەڵ ڕەوتە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاندیدکردنی سەرۆک وەزیران شکستی ھێنا.

سەرپەیڤ