ئه‌یلوول 29, 2022 14:49 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندەران لە بەغدا مەیدانی تەحریریان چۆڵ کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لایەنگرانی موقتەدا سەدر شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕینی خۆیانیان لە مەیدانی تەحریری بەغدا بە تەواوی چۆڵ کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، ئەو حەشیمەتەی کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە لە مەیدانی تەحریری بەغدا و لەبەردەم هەندێک دەرگای چوونە ژوورەوەی "ناوچەی سەوز"ا خڕببوونەوە، بەتەواوی مەیدانەکەیان چۆڵ کرد.

ناوچەی سەوزی بەغدا ناوچەیەکی داخراوە لە ناوەڕاستی پایتەختی عێراق کە دامەزراوە گرنگەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت وەک کۆشکەکانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران، پەرلەمان و ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانگە و وەزارەتەکان و هەروەها زۆربەی باڵوێزخانەکانی پایتەخت، لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان جگە لە دوو پردی «ئەلسەنەک» و «ئەلجمهوریە» و دەرگای چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوز لە نزیک وەزارەتی پلاندانان، هەموو ڕێگا داخراوەکانیان کردووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ھاوکات لەگەڵ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دوای ماوەیەکی زۆر، دەیان لایەنگری «موقتەدی سەدر» سەرۆکی رەوتی سەدری عێراق گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد و پلانیان دانابوو ھەتا بچنە ناوچەی سەوزی بەغدا و وێڕای دەست گرتن بە سەر پەرلەماندا  رێگری بکەن لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی.

سەرپەیڤ