ئه‌یلوول 30, 2022 09:09 Asia/Tehran
  • خاپوور کردنی پێگەکانی داعش لە باکووری رۆژئاوای عێراق

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 16ی عێراقی هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر حەشارگەکانی داعش لە باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە ئەنجام دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراق(واع) ، «یەحیا ڕەسوڵ»، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی ئەم وڵاتە، وەک پاڵپشتییەک لە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر ، دوو حەشارگەی داعشی لە چیای بادوش لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق خاپوور کرد.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش هێزی ئاسمانیی عێراق پێگەکانی داعشی لە ناوچەی «وادی ئەلسەرسار» لە پارێزگای سەڵاحەدین کردە ئامانج.

سەرکردایەتیی هێزی ئاسمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هاوتەریب لەگەڵ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بۆ بەدواداچوونی تیرۆریستانی داعش و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و هەماهەنگی و هەوڵی باڵای دەزگاکانی هەواڵگری،  زانیاری ورد خرایەبەردەستی هێزی ئاسمانیی عێراق.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و پەیگەڕکردنی بەرماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و چەکدارە هەڵهاتووەکانی دووبارە سەرهەڵنەدەنەوە.

سەرپەیڤ