ئه‌یلوول 30, 2022 17:06 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: تالیبان بەرپرسی هێرشەکانی سەر شیعەکانی ئەفغانستانە

سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌دری عێراق، گروپی تالیبانی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌کان له‌ ئه‌فغانستان و کرانه‌ ئامانجی شیعه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ تاوانبار زانی.

بەپێی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز، دوای تەقینەوەکەی کابۆلی ئەفغانستان، «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری رەوتی سەدری عێراق لە توییتێکدا نووسیی: کام حکومەت ناتوانێت گەلەکەی بپارێزێت؟ یان کام حکومەت تەنها تەماشاکەری ئەو تەقینەوانەیە کە ھەموو حەوتەیەک شیعەکان دەکەنە ئامانج؟ بەڵێ ئەم حکومەتە؛ تالیبانە.

«موقتەدا سەدر» وتووشیەتی: من تالیبان بە بەرپرسیار دەزانم لەو تەقینەوەیانە کە لە ئێستادا برا شیعەکان لە ئەفغانستان دەکەنە ئامانج، دوور نییە لە داهاتووشدا برا سوننە ئەفغانییەکان بکرێنە ئامانج کە تەنانەت بیروباوەڕیشیان هاوتەریبە لەگەڵ تالیبان دا.

«موقتەدا سەدر» روونیشی کردەوە کە: بەگشتی تالیبان یان بە ئەنقەست بێدەنگەو رازییە بەوەی روودەدات، یان ناتوانێ گەلی ئەفغانستان بپارێزێت. بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکات بۆ کۆتایی هێنان بە جەزرەبەو ئازارەکانی ئەو خەڵکە، چونکە ئەم گەلە حەز بە ژیان دەکات و کەچی چارەنوسیی بە مەرگەوە گرێ دراوە.

سەرپەیڤ