تشرینی یه‌که‌م 09, 2022 13:44 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوه هەواڵییەکانی عێراق باسی هێرشی موشەکیی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیایان کردووە له باکووری عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، بنکەی "زەلیکان"ی تورکیا لە پارێزگای مووسڵ بە ٤ موشەکی ١٢٢ میلی مەتری کرایە ئامانج.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

هێزەکانی تورکیا لە بنکەی «زەلیکان» لە دەڤەری باشیک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا جێگیرن. حکومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق چەندین جار داوایان لە تورکیا کردووە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە باکووری عێراق بهێنێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە.

دەوڵەتی عێراق هه‌روه‌ها هێرشه‌ چه‌ندین جاره‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باکووری عێراق به‌ پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌که‌ی ده‌زانێ و داوای کۆتایی ھاتنیان کردووە.

سەرپەیڤ