تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 20:31 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق: پێویستە بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق داوای پێکھێنرانی ھەرچی خێراتری دەوڵەتی کرد.

بەپێی راپۆرتی تۆڕی ئەلعالەم، شێخ «ھومام حەمودی» سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامیی عێراق، لەگەڵ «موحسین مەندەلاوی» جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ڕێوشوێنەکانی پەرلەمان بۆ دەرچوون لەم بنبەستەی ئێستایان لێک دایەوە.

هه‌روه‌ها هه‌ردووک لا وێڕای پێداگری لە سەر پێویستیی جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ده‌ستوور و خێراکردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکوومه‌ت ،جەختیان لەوە کردەوە که‌، حکومه‌تی نوێ به‌پێی داواکاریی خه‌ڵک دەبێ به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش بکات بۆ به‌هێزکردنی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌رامبەر بە په‌رله‌مان و دەوڵەت.

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەم سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێرێت.

سەرپەیڤ